٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٨:٤٢
فتوایەكی سەرسوڕهێنەری موفتی گەورەی سعودی لەبارەی نوێژی هەینیيەوە

وتاری هەینی بۆ وتاری سیاسیی حەرامە

موفتی گەورەی سعودی لە وتەگەلێكیدا لە ڕۆژی جومعەدا بە ئامادەبوانی نوێژی جومعەی ڕاگەیان كە گۆڕانی وتاری هەینی بۆ وتاری سیاسیی حەرامە.

“عبدالعزیز بن عبدالله ال شێخ” موفتی گەورەی سعودی لە وتەگەلێكیدا لە ڕۆژی جومعەدا بە ئامادەبوانی نوێژی جومعەی ڕاگەیان هەر جۆرە قسەكردنێكی سیاسی یان نا دینی لە وتاری هەینیدا حەرامەو پێویستە ڕێگری لێ بكرێت.
ئال شێخ لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی عکاڤ وتی : وتاری هەینی بۆ وەبیرهینانەوەو ئاماۆژگاری و هۆشداریە لەبارەی توڕەیی خوداوگۆڕینی هەڵسوكەوتەكان بۆ پەرستنی خودا یە، لە وتاری هەینیدا پێویستە لەبارەی نوێژو زەكات و رۆژ وو حەج و باشەكردن لەگەڵدایك و باوك قسە بكەین.
ئەو وتیشی گۆڕانی وتاری هەینی بە وتاری سیاسی و رۆژنامەیی و رەخنەی توند پەسەند نیە و لەدەرەوەی شەرع حسێب ئەكرێت و وەك نوێژی هەینی حسێبی بۆ ناكرێت.
گوفتوگۆی موفتی گەورەی سعودی لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیە سێ ڕۆژ دوای دیداری محمد بن سلێمان دێت لە گەڵ ناوبراوو لەماڵی خۆیان، وە ئەو ڕۆژنامەیەش نزیكترین میدیایە لە وەلی عەهدی سعودی.